چەند بەرپرسێکى دیکە لە سلێمانى دەستگیردەکرێن
10:24 - 06/09/2022
زەمەن_سلێمانى
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای
سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەی بافڵ تاڵەبانیدا لە ڕۆژانی داهاتوودا
ژمارەیەک بەرپرس و دەسەڵاتدار دەستگیردەکرێن.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی حزبەکەى ڕایگەیاند،
"ئەو هەڵمەتەی بافڵ تاڵەبانی دەستیپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران کەسانی
خاوەن دەسەڵات و دەستڕۆیشتووش دەگرێتەوە نەک تەنها فەرمانبەر و کەسانی بچوک، وەک ئەوەی
باس دەکرێت."
وتیشی، "چاوەڕوان
بن لە ڕۆژانی داهاتوو خەڵکی دەسەڵاتدا و بەرپرس دەستگیردەکرێن."
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای
سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵەکەی بافڵ تاڵەبانی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و لایەنەکانی دیکەی حکومەتە بۆ ئەوەی دۆخ و
داهاتی سلێمانی ڕێکبخرێتەوە."