ده‌ستبه‌سه‌ر سامانی سیاسیه‌كی عێراقیدا ده‌گیرێت
04:17 - 15/08/2022
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی دارایی
بڕیاریداوه ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی میسال ئالوسی كه سیاسیه‌كی عێراقییه
بگیرێت، ئه‌ویش ده‌ڵێت به‌س پاره‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌م هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، میسال ئالووسی، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی و ئه‌ندامی
پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌تویتێكدا وێنه‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی
عێراقی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تێیدا داوای له ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و بانكه حكومییه‌كان
كردووه ده‌ستبه‌به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بڕه پاره‌ی گوازراوه و نه‌گوازراوه‌ی میسال
ئالووسی، سیاسه‌تمه‌داری عێراقیدا بگرن.
میسال ئالوسی، كه یه‌كێك
له‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام ره‌خنه له بوونی گه‌نده‌ڵی له سیسته‌می حكومڕانی
عێراقدا ده‌گرێت، له‌سه‌ر تویته‌كه نوسیویه‌تی: من هیچ سامانێكم نیه جگه له
خانه‌نشینیه‌كه و شێوازی سیاسی خۆم ناگۆڕم و له كه‌سیش ناترسم.
میسال ئالوسی، یه‌كێكه له‌و سیاسیانه‌ی
پشتیوانی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در ده‌كات.