نرخى نەوت بۆ خوار 100 دۆلار دابەزییەوە
09:03 - 14/08/2022
242 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_ئابورى
نرخى نەوت جاریکى دیکە رووى لە دابەزین کردەوە
و هاتەوە خوار 100 دۆلار.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 98
دۆلار دابەزى خاوی ئه‌مریكیش بە 91 دۆلار‌و 75 سەنتە.
دابەزینی نەوت دوای نیگەرانییەكانی سستبوونەوەی
ئابووریی ئەمریکا و چین دێت، هەروەها رۆژی چوارشەممەی رابردوو رێكخراوی ئۆپێک پڵەس
بڕیاریدا بە رێژەیەکی کەم و تەنیا رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی
داهاتوودا زیاتر بخەنەڕوو کە یەکسانە بە 0.1%ی کۆی خواستی جیهان بۆ نەوت.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ
130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و
گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی
له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.