نرخ لە نەخۆشخانە تایبەتەکان رێکدەخرێتەوە
05:58 - 10/08/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتی تەندروستی خەریکی رێکخستنەوە و دیاری
کردنی نرخە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و بریکاری وەزارەتەکەش دەڵێ، بەچەند قۆناغێکنرخی
نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە تایبەتەکان دیاری دەکرێت.
د. رەھێل فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی
رایگەیاند، "ساڵی رابردوو لیژنەیەک لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە پێک ھاتبو
لەبارەی رێکخستنەوەی نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان،دوای دەستبەکاربوونی بەندەش کار لەسەر
دیاری کردنی نرخەکان کراوە و چەند نموونەیەک ھێنراون لە وڵاتانی دیکە و بە ئامادەبوونی
پزیشکانی تایبەتمەند کار لەسەر دیاری کردنی نرخەکان کراوە.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت" دەمانەوێ
دادپەروەری ھەبێت لە پشکی دکتۆر و نەخۆشخانە و ئەوکەسانەی بەشدارن، ئێستا لیژنەیەکی
بەرپەرشتی خۆم و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و سەندیکای پزیشکان ھەر خەریکی ئەوەین دیاری
کردن نرخ بە قۆناغ جێ بەجێ بکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا رێژەی پزیشک و نەخۆشخانە دیاری
دەکرێت، تا ئێستا زۆر رێکنەخراوە بەتایبەتی لەھەولێر بەداخەوە ھەندێ پزیشک لە نەشتەرگەریەک
پشکەکەی ٧٠%ی بەردەکەوێت.
د. رەھێل فەرەیدون روونی کردەوە" لە قۆناغەکانی
داھاتوو نرخی ھەموو نەشتەرگەریەک دیاری دەکرێت بەپێی کوالێتی ئەو کەلوپەلانەی بەکاردێت،
ئەو نەخۆشخانانەی کوالێتیان بەرزە جیا دەکرێنەوە لەگەل ئەو نەخۆشخانانەی کوالێتیان نزمە، واتە نرخی نەشتەرگەری لەھەموو نەخۆشخانەیەکی
تایبەت وەک یەک نابێت.