له هه‌ولێر كه‌سێك كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو
12:26 - 10/08/2022
"زەمەن"
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند:
شه‌وی رابردوو ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە و لە ئەنجامدا
کەسێک کوژراوە و هەروەها کەسێکیش کە لەگەڵی بووە، بریندار بووە.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی
پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: شەوی ڕابردوو چوارشەممە ڕێکەوتی (١٠-٨-٢٠٢٢) کاتژمێر (١٢:٣٠) خولەک هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کە لە سنووری ناحیەی (کەسنەزان) ڕووداوێکی
تەقەکردن ڕوویداوە.
وتیشی: لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم)
کوژراوە و هەروەها کەسێکیش کە لەگەڵی بووە، بریندار بووە بەناوی (ڕێبین نەوزاد
خدر).
هۆگر عه‌زیز ده‌ڵێت: هێزه‌كانیان توانییان شوناسنامەی تۆمەتباران
دەستنیشان بکەن، کە ۲ کەسی هاوڕێی یەکتر بوون و یەکێکیان ناوی (ش. ع.)ـە و تۆمەتباری دووەم
ناوی (ئـ) تەقەیان لە بکوژ و زامدار کردووە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان
کوژراو و بکوژ دەگەڕێتەوە.