خانمان کەی ئەشیعەی مەمک (مەمۆگرافی) بکەن؟
03:39 - 07/08/2022
زەمەن _ تەندروستی
دکتۆر _ ژیان خەلیل مەحمود
مەمۆگرافی جۆێکی تایبەتی تیشکە بۆ مەمک دەکرێت،
بەبەکارهێنانی وزەیەکی کەمی تیشک کە بەر نەخۆش دەکەوێت.
*بەکارهێنانی مەمۆگرافی
لەخانمان دا:
٭مەمۆگرام یارمەتی
پزیشکان دەدات بۆ دیاری کردنی هۆکاری نەخۆشی لە مەمک دا وەک کاتی هەبوونی: گرێ، کیس،گۆڕانی
گۆی مەمک.
٭بە مەبەستی زوو
دەستنیشانکردنی هەر گرفتێک لەوانەی بە ڕوواڵەت هیچ نەخۆشییەکی مەمکیان نییە.
٭بەدواداچونی شێرپەنجە
دوای چارەسەر وەرگرتن.
٭پشکنینی مەمکی
دوەمی خانمان لەکاتێکدا مەمکێکیان تووش بووە.
کێ بۆی بکرێت؟
*هەموو ژنێکی تەمەن
سەرو ۳٥ ساڵ، ساڵی جارێک لەوخێزانانەی کە شێرپەنجەی بۆماوەییان هەیە.
٭ سەرو ٤۰ ساڵ کە شێرپەنجەی
بۆماوەییان نیە ساڵی جاریک یان دوو ساڵ جارێک.
٭ئەوانەی شێرپەنجەیان
هەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، سێ تا شەش مانگ جارێک.