عومه‌ر گوڵپی تكایه تۆزێك ویژدان خۆكاندیدكردنه‌وه به‌و رێگایه نابێت!
12:18 - 05/08/2022
زه‌مه‌ن - هه‌رێمی
كوردستان
وه‌ڵامێك بۆ چه‌واشه‌كاریه‌كانی په‌رله‌مانتار عومه‌ر گوڵپی
ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕی
ده‌نگی كوردی ئه‌مریكا، عومه‌ر گوڵپی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له
لێدوانێكیدا ده‌ڵێ " دواكه‌وتنی مووچه له‌سلێمانی هۆكاره‌كه‌ی ڕێککەوتنە سێ
قۆڵییەکەی (پارتی -یەکێتی -گۆڕان) وایکردووە ئێستا سلێمانی باجه‌كه‌ی ده‌دات ".
عومه‌ر گوڵپی كه پێشتر (5) ساڵ به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی
سلێمانی بوو و به‌شان و باڵی حكومه‌تدا هه‌ڵی ده‌دا و دواتریش له سایه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رێز په‌رله‌مانتار
(سۆران عومه‌ر) چووه په‌رله‌مان، له‌وكاته‌وه به‌راست و چه‌پدا، په‌لاماردانی گۆڕان
و به‌رپرسه‌كانی كردووه به به‌شێك له كه‌ره‌سته‌ی قسه‌كردنی رۆژانه‌ی.
هیچ كه‌س نه‌زانێت
ده‌بوایه ئێوه بتان زانیایه، چه‌ندین جار به راگه‌یه‌نراوی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان و فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مان و له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر
دواكه‌وتنی مووچه له سلێمانی و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی كردویانه
بۆ سزادانی سلێمانی، هاتۆته ده‌نگ؟!.
كامه وه‌زیره بوو؟ له به‌ر گرفتی مووچه خۆرانی سلێمانی سێ
مانگ بایكۆتی ئیشوكاره‌كانی كرد و نه‌چووه وه‌زاره‌ت؟ كام وه‌زیره بوو به‌رێوه‌به‌ری
بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمی له‌سلێمانی، له‌به‌ر دۆخی مووچه‌خۆرانی سلێمانی سزادا؟
ئێمه هیچ وه‌ڵامێك
به‌شایسته نازانین بۆ ئه‌و تۆمه‌ته بێبنه‌مایانه‌ی عومه‌ر گوڵپی. ئامۆژگاریمان بۆ ناوبراو ئه‌وه‌یه
تۆزێك ویژدان؛ خۆكاندیدكردنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و بوونه‌وه به په‌رله‌مانتار
به‌رێگای بوختان و درۆ كردن ده‌سته‌به‌ر نابێت!
خوای په‌روه‌ردگار
له ئایه‌تی 16ی سوره‌تی النور ده‌فه‌رموێ:
وَلَوْلَا إِذْ
سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُمْ مَا يَكُونُ لَنَا أَنْ نَتَكَلَّمَ بِهَذَا سُبْحَانَكَ
هَذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ