عیراق

هەنگاوەکان بۆ لەیەکنزیکبونەوەی لایەنە سیاسیە ناکۆکەکانی عێراق پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە

10:40 - 04/08/2022 266 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن - عێراقی

بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن بۆ تێپەڕاندنى عێراق لە قەیرانە قوڵە سیاسییەکەى،  دەستپێشخەریەک خراوەتە بەردەم موقتەدا سەدر ناوەرۆکەکەى بریتیە لە

یەکەم / پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی بۆ ماوەی یەک ساڵ

دووەم / حکومەتی نوێ کاربکات بۆ دیاری کردنی وادەى هەڵبژاردن کە لەیەک ساڵ تێنەپەڕێت

سێهەم / حکومەتی نوێ بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنى پرۆژە چاکسازیەکانی رەوتی سەدرلەماوەی سەد رۆژدا

چوارەم / دەکرێت بەڕێککەوتنی ماڵی شیعی کەسێکی بێلایەن بکرێتە سەرۆک وەزیران

پێنجەم / بە ڕێککەوتنی پارتی ویەکێتی بۆماوەی ئەو ساڵە کەسێکی بێلایەن بکرێتە سەرۆک کۆماری عێراق


هەموو چاوەکان لەسەر وەڵامى سەدر بوو بۆ دەستپێشخەریەکە، ئەو لە برى نوسراوە، بە دوو پەیام وەڵامى دەستپێشخەرییەکەى دایەوە.

ئەم لێدوانە وەک وەڵام وەرنەگیرا، بەڵام سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی یاسا بە KNNى ڕاگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ئەم پرۆژەیە لە پاڵ پێکهێنانى حکومەتێکى کاتى، پشتیوانی تەواو بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەکات، چونکە چوارچێوە پێى وایە ئەم حکومەتە تواناى بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنێکى دیکەى نییە.

بۆچونى یەکێتى و پارتیش لەگەڵ بۆچونى چوارچێوەى هەماهەنگى یەکدەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەدا نین بێ پێکهێنانى حکومەتێکى کاتى هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوە.
لەسەر ئەم پرسە بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لەبەغداد بە KNN ڕاگەیاند بەبێ پێکهينانی حکومەتێکی نوێ ئەستەمە هەڵبژرادن بکرێت، ئێمە پێمان وایە دەبێت حکومەتێک پێکبهێندرێت ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێکیش بێت

جگە لە سەرئێشەى باس و خواسى پێکهێنانى کابینەیەکى نوێ، سەربارى ناکۆکییەکانیان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، یەکێتى و پارتە بۆ نێوەندگیرى ناو ماڵى شیعە و ئاوکردن بە ئاگرەکەى بەغدا سەرقاڵى دەستپێشخەرییەکی هاوبەشن.

بارزانى باوک و تاڵەبانى کوڕ لەسەر ئەوە پڕۆژەیەک بۆ رێکخستنەوەى ناو ماڵى شیعە رێککەوتون، کەى ئێن ئێن زانیارى لەسەر پلانى یەکێتى و پارتى دەستکەوتووەو بەپێى دەستپێشخەرییەکە، سەرەتا سەرکردە و کەسی یەکەمی حزبە کوردستانییەکان کۆببنەوە دوای ٢٤ کاتژمێر سەرجەم سەرکردە و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسیە شیعیەکان بانگهێشت بکەن بۆسەر مێزی گفتوگۆ و ڕێککەوتن کەئەوانیش لەم قۆناغەدا بەمەرج لەگەڵ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردندان

 ئەم پرۆژە ودەستپێشخەریانە لەکاتێکدایە رۆژی هەینی لەبەغدادو بابل ونەجەف وکەربەلا نوێژی بەکۆمەڵ دەکرێت


ئێرە دەرەوەی تەلاری پەرلەمانە ئامادەکاری دەکرێت بۆ بەڕێوەچونی مەرلسیمی نوێژی هەینی کە بریارە ل ەگۆڕەپانی ئاهەنگەکان بەڕێوە بچێت.

بڕیار نامیق بەغداد

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن