470 جیهان

دەرزی گەورەكردنی ماسولكەی لە خۆیداوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا

12:34 - 04/08/2022

زەمەن


یاریزانێکی لەشجوانی بەڕازیلی کە "هۆڵك و ئاڕۆنۆڵد" ناسراو بوو، دوای ئەوەی دەرزی زەیتی گەورەكردنی ماسولکە لە خۆیدا، لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.


ڤاڵدیر سێگاتۆ، لەشجوانی بەناوبانگی بەڕازیلی، ژەمە زیادەیەكی دەرزییەکی بۆ گەورەکردنی ماسولکەکانی لە خۆیداوە و لەمەشەدا ئیلهامی لە لەشجوانی پێشوو ئەکتەری هۆلیوود و حاکمی پێشووی کالیفۆرنیا ئارنۆڵد شوارزنگەر وەرگرتووە.

سێگاتۆی تەمەن 55 ساڵ ساڵانێکە دەرزی "سینسۆڵ" لەخۆی دەدات، هەروەها ماسولکەی زەبەلاحی پەیدا کردووە، هەروەها زۆر لە پاڵەوانی فیلمەکانی "Wonderful Hulk" یان "Green Giant" دەچێت.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا، سێگاتۆ لە ساڵی 2016دا رایگەیاندبوو "پێم دەڵێن لە ئاڕنۆڵد و هۆڵك دەچیت من ئەوەم پێخۆشە، ماسولكەكانم دوو هێندە زیادی کردووە بەڵام هێشتا دەمەوێت گەورەتر و گەورەتر بن".

بەگوێرەی رۆژنامەكە، لەو ساڵەدا، سێگاتۆ هۆشداری دراوەتەوە كە بەكارهێنانی زیاتر لەو دەرمان، چونكە رەنگە ببێتە هۆی تێكچوونی دەمارەكان و بڕینی دەمارەكان، بەڵام ئەو زەبەلاحە بەڕازیلییە وتویەتی حەزی لە راكێشانی سەرنجە خەڵكە بۆ خۆی.

لە ڕۆژی مردنی سێگاتۆ هەستی بە ناڕەحەتی کردووە و دەچێتە لای دراوسێیەکی بۆ یارمەتی، لەوێش تووشی هەناسە تووندی دەبێت و دەبرێتە نەخۆشخانە، لە بەشی فریاکەوتن لە هۆش خۆی لەدەست دەدات و پزیشکەکان ناتوانن لە مردن رزگاری بكەن.

سێگاتۆ لە سۆشیال میدیا وێنەكانی خۆی بڵاودەکردەوە، تەنانەت لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خۆی بە "ڤاڵدیر سینسۆڵ" ناودەبات، هەروەها ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی لە "تیک تۆک" گەیشتبووە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار فۆڵۆوەر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن