كازمی گفتوگۆی لهگهڵ لایهنهكان دهستپێكرد
03:53 - 03/08/2022
"زەمەن"
مستەفا كازمی سەرۆك
وەزیرانی عێراق، دهستی به گفتوگۆكانی كرد بۆ لێكنزیكردنهوهی لایەنە سیاسییەكان
و لهگهڵ هادی عامری و بهرههم ساڵح كۆبوهوه.
یەكەم وێستگەی سهردانهكهی
مستهفا كازمی بۆ لای هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بوو، دواتر لە کۆشکی سەلام لەبەغدا سهردانی بهرههم ساڵح سهرۆك كۆماری كرد.
سهرۆكایهتی كۆمار بڵاویكردهوه، لەدیدارەکەدا
گفتوگۆکرا سەبارەت بە بارودۆخی گشتی وڵات و بەتایبەتی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی
ئەم دواییە و جەختکراوەتهوه لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و هێوركردنەوەی
دۆخەکە و گەیشتن بە دیالۆگ و گفتوگۆی جددی و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکە و
دامەزراندنی نەخشە رێگایەکی روون بە ئاڕاستەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات
و دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتیان و هێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک.
هاوکات دووپاتکراوهتهوه لەگرنگی
دەستەبەرکردنی سازان و یەكدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانی و پتەوکردنی نێوماڵی ناوخۆیی و
بەرگرتن بەوانەی كە دەیانەوێت بە سودوەرگرتن لە ناكۆكییە ناوخۆییەكان پەلاماری
وڵات بدەن، هەروەها جەختکرایەوە کە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ مەترسییەکانی
تیرۆر و پشتیوانیکردن لە هێزە ئەمنییەکان بکرێت لە پێناو ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی
تیرۆر.
دووشەممە یەکی
ئابی ٢٠٢٢ ، ، مستەفا کازمی داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە
ھەنووکهییەکە گفتوگۆی نیشتمانی ئەنجام بدەن و رایگەیاندبوو: "بانگھێشتی سەرجەم
لایەنەکان دەکەین لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و دیالۆگێکی نیشتمانیی ئەنجام بدەن بە
ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی ئێستا".