نەخۆشی ئەگزیما چییە؟
04:31 - 31/07/2022
نەخۆشی پێست هەموو ئەو نەخۆشیانە دەگرێتەوە كەڕووبەڕووی
پێستی مرۆڤ دەبێتەوە و دواتر دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەخانەكان و پێست و ئەوەش لەڕێگەی
نەخۆشییە گواستراوەكانەوە كە هەڵگری میكرۆبن یاخود بەكارهێنانی كەرەستە دروستكراوەكانەوە
دەبێت و لەهەندێك حاڵەتدا نەخۆشییەكە زگماكییە.
_نەخۆشییەكانی پێست
چەند جۆرێكن ئەوانیش بریتین لە:
1-ئەگزیما ( بیرۆ
).
2-حەساسیەت.
3-سەدەف.
4-بەڵەكی.
5-دەردە رێوی و
...هتد
_لەئێستادا باوترین
نەخۆشی پێست ئەگزیمایە واتە (بیرۆ)، كەدوو جۆری هەیە:-
1-یەكێكیان ناوەكییەو
لەمنداڵیەوە یاخود بەهۆی چەوری پێستەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
2-دووەمیشیان دەرەكیە
و زیاتر ئەوانەی كرێكارن و چیمەنتۆ بەكاردێنن توش دەبن هەروەها لەژنانیشدا بەكارهێنانی
ئێكسسوار كە ماددەی نیكلی تێدابێت دەبێتە هۆی درووست بوونی ئەم نەخۆشیە، كە یەكێكە
لە نەخۆشییە بەربڵاوەكان و جۆرێكی تریشیان سەدەفە كە لەمنداڵی و گەورە بوونیشدا ڕووبەڕووی
مرۆڤ دەبێتەوە ، واتە سات و كاتی بۆ نیەو ئەم نەخۆشیە بۆماوەییە و تووشبووانی ئەم
نەخۆشیە دەبێت لەڕێگەی دەفتەری تایبەتەوە مانگانە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەن.
* ئایا نەخۆشیەكانی
پێست بۆماوەیین یاخود لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە؟
زۆربەی زۆری ئەم نەخۆشیانە بڵاونابنەوە تەنیا چەند
جۆرێكی نەبێت ئەویش وەك گەڕیی كەجۆرە گەنەیەكە و دەچێتە ناو لەشی ئەو كەسەوە و لەئەنجامی
خوراندنی زۆر بڵاَودەبێتەوە لەماڵ و لەو شوێنەی تێیدابووە.