352 جیهان

ناسا گەورەترین تەلەسکۆپی ڕادیۆیی لەسەر ڕووی مانگ دروست دەکات

06:19 - 30/07/2022

زه‌مه‌ن_ لوقمان حەوێز


ناسا تەلەسکۆپێکی ڕادیۆیی زۆر گەورە، بەتیرەی یەک کیلۆمەتر لە دیوە نەبینراوەکەی مانگ دروست دەکات دوور لە هەموو نیشانە کارۆموگناتیسیەکانی سەر زەوی کە ژاوەژاوی ڕادیۆیی دەستکرد بۆ تەلەسکۆپەکان دروست دەکەن.


تەلەسکۆپەکە لەنێو چاڵێکی مانگدا دەبێت کە تیرەکەی 3 بۆ 5 کیلۆمەتر دەبێت، بیرۆکەی پڕۆژەکەی ناسا هی دەیان ساڵ پێش ئێستایە، بەڵام ئێستا ڕەزامەندی لەسەر درا و وەکو قۆناغی یەکەم دەست دەکرێت بە لێکۆڵینەوەی ورد بەمەبەستی دیزاین کردن و دواتریش جێبەجێکردن.

ئەو دیوی مانگ باشترین شوێنە بۆ تەلەسکۆپێکی ڕادیۆیی لەبەر ئەوەی هەرگیز ڕووی لە هەسارەی زەوی نابێت و بەرکەوتنی نابێت لەگەڵ تیشکە کارۆموگناتیسیە دەستکردەکانی مرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی.

بەرپرسانی ناسا ئەو هەنگاوە لە ئەمڕۆدا زۆر بە پێویستتر دەزانن بەتایبەتی دوای داڕمانی تەلەسکۆپی ئەریسیبۆ کە گەورەترین تەلەسکۆپی ڕادیۆیی ناسا بوو و لە دورگەی پۆرتریکۆ بوو لەنێو دەریای کاریبی، هەروەها دوای ئەوەی چین ئێستا بووە بە خاوەنی گەورەترین تەلەسکۆپی ڕادیۆیی لەجیهان کە تیرەکەی 500 مەترە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن