1916 کوردستان

پێنج مەلەوانگە بەهۆی بوونی پاشەڕۆی مرۆڤ لە ئاوەکانیاندا داخران

06:34 - 13/07/2022

زه‌مه‌ن_كه‌ركوك


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی رایگه‌یاند، بەهۆی بوونی پاشەڕۆی مرۆڤ لە ئاوەکانیاندا پێنج مەلەوانگە له‌ شاری كه‌ركوك داخران.

ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، بەهۆی سەرپێچیكردنی ڕێنماییەكان و پابەندنەبوون بە مەرجەكانی تەندروستییەوە، تیمەكانی چاودێریی تەندروستی پێنج مەلەوانگەیان لە كەركوك داخستووە و سزای داراییان بەسەر خاوەنەكانی دوو مەلەوانگەی تردا سەپاندووە.

هاوكات، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كەركوك ڕایگەیاندووە “ئاوی مەلەوانگەكان پاكژنەكرابوون و ڕێژەی “پی ئێچ”ـیان بەرزبووە كە ئاماژەیە بۆ بوونی پاشماوەی پیس لە ئاوەكاندا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن