کوردستان

وەزارەتى پێشمەرگە: چیتر پێشمەرگە چەک بۆ ماڵەوە ناباتەوە

06:09 - 01/07/2022 622 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و کۆتایهێنان بە دیاردەی چەکداری، دەست بە کۆگاکردنی چەکی پێشمەرگە دەکات.


عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانیی  وەزارەتی پێشمەرگە بە (کەی ئێن ئێن)ـی راگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە هەماهەنگ و هاوکار دەبێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت و کۆگاکردنی چەکی هێزەکانی پێشمەرگە.

باسیلەوەشکرد، لەئێستا لە بەشێک لە لیواکاندا کۆگای تایبەت بە هەڵگرتنی چەک دروست کراون تا پێشمەرگە لە کاتی پشودا چەک نەباتە ماڵەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانیی  وەزارەتی پێشمەرگە، جەختیشکردوە، لە ئایندەدا وەزارەتی پێشمەرگە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان چەند رێکارێکی دیکە دەگرێتەبەر.

سەبارەت دابینکردنی چەک بۆ ئەو کەسانەشی لە ئایندەدا دەبنە پێشمەرگە، رونیکردەوە رێگە بە کەس نادرێت خۆی چەک دابین بکات، بەڵکو وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەت چەکی پێویستی بۆ دابین دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ