ئه‌مشه‌و تا به‌ره‌به‌یان تۆز و خۆڵ ده‌بێت
01:31 - 01/07/2022
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی
هه‌ینی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه
پێشبینی ده‌كه‌ن له شه‌ودا تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی شه‌موو تۆز و خۆڵ زیاد ببێت.
كه‌شناسی هه‌رێم
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستۆته روو كه لە کاتەکانی درەنگانی شەویشدا
تاکوبەرە بەیانی سبه‌ی شەمه کاریگەری ئه‌م تۆز و خۆڵه زیاتر دەبێت و مه‌ودای بینینیش
له‌نێوان 8-6 كم ده‌بێت و له كاتی هه‌ڵكردنی ڕه‌شه‌باش مه‌وداكه بۆ 3-5 كم كه‌م
ده‌بێته‌وه.
رونیشیكردۆته‌وه‌كه
ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا بەهۆی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری
بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كردووه:-
هەولێر: 41
سڵێمانی: 40
دهۆک:40
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 41
سۆران: 37
راپەرین: 40
گەرمیان: 44