"شه‌هید زریان "خۆی كوشت
11:36 - 01/07/2022
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
كوڕی ئه‌فسه‌رێكی
باڵای هێزی پێشمه‌رگه به چه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
روداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شه‌قڵاوه رویداوه‌و له‌سه‌ره‌تاوه قسه‌و باسی ئه‌وه
بڵاوبۆوه كه له‌لایه‌ن باوكیه‌وه كه ئه‌فسه‌رێكی باڵای پێشمه‌رگه‌یه به‌پله‌ی
لیوا كوژرابێت.
كوژراوه‌كه ناوی "شه‌هید"ـه و پله‌ی رائید بووه و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن؛ له ماڵی خۆیدا به دوو فیشه‌ك كۆتایی به ژیانی هێناوه.
لیوا زریان شێخ
وەسانی فەرماندە لە هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی كه باوکی ئەو ئەفسەرەی خۆی کوشتووە له
فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكرده‌وه : ئەو هەواڵانەی باس لە کوشتنی کوڕەکەم بە دەستی خۆم
دەکەن دوورە لە راستی و کوڕەکەم لە ماڵەکەی خۆی بە دوو گوولە کۆتایی بە ژیانی خۆی
هێناوە.
لیوا زریان
ئاشکراشی دەکات، لە ماوەی رابردوو بەهۆی چەند کێشەیەکەوە ماوەی شەش مانگ دەستگیری
دەکات و دواتر ئازادی دەکات بەوهۆیەوە تووشی دۆخێکی دەروونی ناجێگیر دەبێت و لە ئەنجامدا
بەرەبەیانی ئەمرۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.