سعوديە بەفەرمى یەکەم رۆژى جەژنى قوربانى دیارى کرد
07:49 - 29/06/2022
"زەمەن"
ئێوارەى ئەمڕۆ
سعودیە رایگەیاند، رۆژى ٩ى مانگى داهاتوو دەکاتە رۆژى شەممە، یەکەم رۆژى جەژنى قوربانە.
پێشتر نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم ڕاگەیاندبوو، لە سعودیە بەهۆی جێبەجێكردنی فەریزەی حەجەوە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكەن و ئەگەر مانگ بینرا ئەوا سبەینێ یەكەم ڕۆژی (ذي الحجه) دەبێت و 9 ڕۆژ دوای ئەو وادەیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.
بەوپێیەش رۆژى ٩ى ٧ کە دەکاتە رۆژى شەممە لە هەرێمى کوردستانیش دەبێتە یەکەم رۆژى جەژنى قوربان.