دوو برا بەیەکەوە گیانیان لەدەستدا
11:46 - 27/06/2022
زەمەن_شێخان
بەیانى ئەمڕۆ دوو برا لەکاتى کارکردن لە کۆمەڵگای چڕەى
سەر بە قەزای شێخان، بەیەکەوە گیانیان
لەدەستدا.
پەیامنێرى "زەمەن" لە شێخان رایگەیاند، کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ
دوو برا، بە ناوەکانی (لوقمان ساڵح سلێمان) تەمەن 55 ساڵ و (عەلی ساڵح سلێمان) تەمەن
40 ساڵ، بە شۆفڵ و گەڵابە، لە کۆمەڵگای چڕەی سەر بە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای
دهۆک کاریان کردووە و خۆڵەکە بەسەریاندا هەرەسى هێناوە و بەهۆیەوە هەردوو براکە بەیەکەوە
گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی: “لە ئێستادا تەرمەکانیان دەردەهێنرێت و دەبرێتە نەخۆشخانەی
شێخان”.