کوردستان

دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان ئاگادارییەكی لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی كرێنشینان بڵاوكردەوە

08:09 - 23/06/2022 39 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان ئاگادارییەكی لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی كرێنشینان بڵاوكردەوە و رای گەیاند تا ئێستا پرۆسەكە بەردەوامە و خێراتر كراوە.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لە ئاگادارییەكەدا دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان ده‌ڵێت، داواکارییەکی زۆر، لە دوو رۆژی رابردوو کار لەسەر فراوانکردن و خێراکردنی سیستەمی پڕکردنەوەی فۆرمەکە کرا، ھاووڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە، فۆرمی کرێنشینان فراوان و خێراتر کراوە، ئێستاش کارایە.

ئاماژەشی بەوە داوە كە لە 17 تاوەکو 23ی حوزەیران، 64 ھەزار و 546 کەس، ناویان تۆمار کراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن