کوردستان

نیچیرڤان بارزانی: داوا لە پارتی و یەكێتی دەكەم دەستوەردان لە پێشمەرگە رابگرن

11:54 - 26/05/2022 89 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دانی بەوەدانا كە پارتی و یەكێتی دەستوەردان لە كاروباری پێشمەرگە دەكەن و داوایكرد ئەو كارە رابگرن.


لەمەراسیمی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی دەرچووانی خولی 27ی بنەڕەتیی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە وتارێكدا رایگەیاند: دەستوەردانی حیزبی رێگرە لە پێشکەوتنی پێشمەرگە و پێشخستنی توانای پێشمەرگە زۆر پێویستە.

وتی: نابێت پێشمەرگە بۆ پرسی سیاسی بەكاربهێنرێت و داوا لە پارتی و یەكێتی دەكەم دەستوەردان لە كاروباری پێشمەرگە رابگرن".

سەرۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو پشتیوانیەكی یەكخستنەوەی پێشمەرگە دەكەن و دەبێت هێزی پێشمەرگە دوور بێت لە دەستی حزب.

بەپێویستی زانی پەرلەمانی كوردستان چاودێری یەكخستنەوەی پێشمەرگە بكات و وتی: دەبێت هێزی پێشمەرگە بە گیانی نیشتمانی پەروەردە بكرێن

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن