"دابه‌شكاری و به‌حزبیكردنی پێشمه‌رگه له‌جاران زیاتر كاری بۆده‌كرێت"
09:55 - 25/05/2022
سازدانی: زه‌مه‌ن
لوقمان عه‌زیز،
راوێژكاری سه‌ربازیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
ئه‌و پۆسته‌ی پێدراوه له‌م دیداره‌ی "زه‌مه‌ن" دا ره‌خنه له‌و هه‌وڵانه
ده‌گرێت كه تاوه‌كو ئێستا به‌حزبی كردنی ناوه‌نده ئه‌كادیمی و سه‌ربازیه‌كانی
پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه به‌رده‌وامه‌و چه‌ندین بواری گرنگی به‌حزبیكردنی
ناوه‌نده سه‌ربازیه‌كان ده‌خاته‌روو.
زه‌مه‌ن: رەخنەی
ئەوە دەگیرێت کە هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كۆلێژی قه‌ڵاچوالان بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیان
وه‌رگرت، یه‌كێتی بوون؟
لوقمان عه‌زیز: ئەگەربمانەوێت
بە زمانی لۆژیک وەڵامێکمان بۆ ئەم پرسیارە هەبێت ئەوەیە؛
یەکەمیان هیچ گرەنتیەک
نیە لەلایەن گروپێکی دیاری کراوەوە بۆ هیچ حزبێکی سیاسی کە ببن بە ئەندامێکی هەمیشەیی،
بە تایبەتی بۆ یەکێتی و پارتی کە هەموو جومگە سیاسی وئیداری وسەربازیەکانیان بۆ خۆیان
قۆرخ کردووەو بە زەبری هێز دەستیان بەسەر تەواوی سێکتەرەکانی ژیاندا گرتووە، خۆتان
ئاگادارن لەوەی کە کۆمەڵگاکەمان چۆن دابەش بوون بەسەر حزبەسیاسیەکاندا هەندێک جار
بە ناچاری ولەبەر فشارەکانی ڕۆژگارو خراپی گوزەران لێرەو لەوێ لەدەرگای هەردوو حزبی
دەسەڵات ئەدەن بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ مەیسەر بێت.
وەهەروەها وەڵامێکی
تریش بۆ ئەم پرسیارە ئەوەیە بەڵێ هەموو ئەوانەی کە ڕێگەیان پێ درا کە لە کۆلیژەکانی
قەڵاچوالان بە شدار بن بە ڕەزامەندی یەکێتی بووە.
وەهەمان وەڵام بۆ
کۆلیژی سەربازی زاخۆش تەواوە بەڵام ئەوان واژوەکانیان بە قەڵەمی زەرد بۆ کراوە لە
لایەن پارتیەوە.
زه‌مه‌ن: رێكاره‌كانی
وه‌رگرتن له‌م كۆلێژانه چۆنه؟
لوقمان عه‌زیز: لە
ڕاستیدا ئەم کۆلیژانە سەر بە ئیدارەی ناوەندە و پێویستە لە کاتی دەست پێکردنی هەر
خولێک رەزامەندی ناوەند وەربگیرێت و دواتر لە هەرێم ڕێکارە ئیداریەکان ئەگیریتەبەر
کە لە ئێستاشدا ناوەند ئامادە نیە هیچ بودجەیەکی بۆ دابین بکات کە ئەمەش وائەکات لەسەر
میزانیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێک پارە دابین بکریت بۆ پێگەیاندنی ئەم ئەفسەرانەی
یەکێتی وپارتی.
دەرچوانی ئەمجارەی کؤلیژەکانی قەڵاچوالان و زاخۆ
جیاوازتر بوو لە خولەکانی پێشووتر چونکە بڕیارەکە وابوو کە
تایبەت بێت بەو دامەزراوە سەربازیانەی کە لە ناو یەکەکانی حەفتاو هەشتاو بەرگری و
فریاکەوتن و زێرەڤانی وەزارەتی پێشمەرگە بونیان هەبوو کە کۆتا ئیجرائاتیش ئەوەیە کە
لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە ناوەکان ڕەوانە ئەکرێت.
زه‌مه‌ن: واسیته‌و
ده‌ستتێوه‌ردان هه‌بووه له وه‌رگرتنی خوێندكار له كۆلێژی قه‌ڵاچوالان؟
لوقمان عه‌زیز: وەک
پێشتریش ئاماژەم پێدا بەڵێ دەستێوەردان لە هەموو سێکتەرەکاندا بوونی هەیە بەتایبەتی
لە وەزارەتی پێشمەرگەدا زیاتر ڕەنگی داوەتەوە. بەنموونە یەکیتی وپارتی وا ڕێک کەوتبوون
کە بۆ هەر کؤلیژێک ( ٣٥٠ ) کەس بنێرن بەڵام ساڵێک تێپەڕی بوو بەسەردەست پێکردنی
خولەکانی زاخۆ‌و قەڵاچوالاندا ئینجا یەکێتی زانیبووی کە حزبە هاوپەیمانەکەی ژمارەکەیان
بەرز کردوەتەوە بۆ (500) کەس بۆیە یەکێتیش لەڕێگای وەزارەتی پێشمەرگەوە ژمارەی خوێندکارەکانی
گەیاندە هەمان ئاست کە لەو ژمارەیەشدا خۆشبەختانە زۆربەی کوڕ‌و کچ ومناڵی بەرپرسە حزبی وحکومیەکان بوون کە لەوانەیە بڵێم
پەیوەندی کەسی و کۆمەڵایەتیش لەبەرچاو گیرابوو کە لەبەرخاتری خاترداران مناڵی غەیرە
یەکێتیش قبووڵ کرابوو.
زه‌مه‌ن: ده‌وترێت
منداڵی به‌رپرسه‌كان ئه‌مجاره زۆر وه‌رگیراون؟
لوقمان عه‌زیز: بێگومان
ڕاستە چونکە ئەمەش بەشێکە لە ممارسە کردنی تەوریسی سیاسی و ئەگەر منیش باسی نەکەم
ئەوا لە ڕێگەی سۆشیال میدیا‌و ماڵپەڕی ڕۆژنامەکانەوە ئەم هەواڵانە پەخش کراون..
زه‌مه‌ن: باشه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بانگه‌شه‌ی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌كات، ئه‌مه
ده‌لاله‌ت نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كان پێچەوانەی واقیعن؟
لوقمان عه‌زیز: بانگەشەی
چاکسازی لەم کابینەیەدا وەک ئەو بانگەشەیە وا بوو کە فیرعەون کردی بۆ سەرجەم مرؤڤایەتی
و نەتیجەکەشمان بینی.
بانگەشەی یەکخستن و ڕێکخستنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاستە کاری جدی لەسەر
کراوە بەلام بەبێ لەبەرچاو گرتنی بنەماکانی بەپیشەیکردن و بە نیشتمانی کردنی هێزەکانە،
چونکە دابەشکاریەکان لەجاران تۆخترکاری لەسەرئەکرێت بە ڕێکەوتن و بنەمای پەنجا بە
پەنجا بەبێ ئەوەی ڕێگە بە هیچ هێزێکی تری
وەک بزوتنەوەی گؤڕان بدەن کە بە مەرجێک لەسەرەتای دامەزراندنی کابینەکەدا ڕێکەوتنی سیاسی لەسەر کراوە.
زه‌مه‌ن: ئایا
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م كۆلێژانه ده‌رده‌چن، میلاكیان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه؟
لوقمان عه‌زیز: پێشتر
ئاماژەم داوە بەوەی کە هێزەکانی زێرەڤانی وبەرگری وفریاکەوتن ڕێژەیەک بەشدار بویان
هەیە لەدەرچوانی کۆلیژەکانی زاخۆ‌و قەڵاچوالان، کە هەدوولایان سەر بە وەزارەتی ناوخۆن
و وەک ئەفسەری پۆلیس مامەڵەیان لەگەڵ ئەکرێت کە ئەمەش بەشێکە لەو پێشێلکاریە یاساییانەی
کە یەکێتی وپارتی ئەنجامی ئەدەن چونکە پۆلیس وپێشمەگە دوو سلکی جیاوازن و پێویستە
خولەکانیشیان جیاواز بێت.
زه‌مه‌ن: ئێوه
ئه‌م بابه‌ته‌تان له‌ناو وه‌زاره‌تی باس نه‌كردووه؟
لوقمان عه‌زیز: بێگومان
باسمان کردوەو بە نوسراویش چەندین جار ئاراستەی جەنابی وەزیری پێشمەرگەم کردووە بەڵام
پلان وبەرنامەو ئەجێنداکانی یەکێتی وپارتی لەسەروی کۆبونەوەودانیشتن وکاری ڕؤژانەی
ناو وەزارەتی پێشمەرگەیەو عەقڵیەتێک و‌هێزێک هەیە کە ڕێگرن لەبەرامبەر هەر هەنگاوێکی
چاکسازیدا لەناو وەزارەتی پێشمەرگەدا کە ئەتوانم بڵێم نە ئیرادەیەکی ڕاستەقینە هەیە
بۆ چاکسازی و نە کەرەستەیەکیشمان هەیە بۆ بیناکردنی ئەو خواستانەی کە خەڵک ئومێدی
لەسەر هەڵبچنێت.
زه‌مه‌ن: بۆچی
تائیستا كۆلێژی قه‌ڵاچوالان هی یه‌كێتی و زاخۆ هی پارتیه، له كاتێكدا سه‌ر به
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقن؟
لوقمان عه‌زیز: ئەوەش
پەیوەندی بەو ڕێکەوتنانەوە هەیە کە لە نێوان هەرێم وناوەنددا کراوە، هەروەک ئەو دەزگاو
دامەزراوانەی تری وەزارەتە خەدەمیەکان کە سەر بە بەغدادن و بەهەمان شێوە یەکێتی
وپارتی ئیدارەیان ئەدەن.
زه‌مه‌ن: ئایا
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و هاوپه‌یمانان ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته‌ن؟
لوقمان عه‌زیز: لەڕاستیدا
بەئاگاترن لە ئێمەش بەتایبەتی هاوپەیمانان کە هەمیشە وجودیان هەیە و لەو پێناوەشدا
چەندین پرۆژەو پێشنیاریان ئاراستەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە کردووە کە لەوانەیە
بڵێم هاوپەیمانانیش زۆر جدی نەبن لەبەرامبەر جێ بەجێ کردنی پرۆسەی چاکسازیدا هەرچەندە
لە هەموو دانیشتنەکانیاندا جەخت لە سەر بەرەو پێش چوونی پلانەکان ئەکەنەوەولەوەش تێ
ئەگەن کە هیچ جوڵەیەک و خواستێک نیە بۆ چاکسازیەکی ڕاستەقینه، ئەتوانم
بڵێم تەنها خاڵێک کە لەهەموو ئەو دانیشتنانەی کە لەگەڵ هاوپەیمانان باس ئەکرێت و لە کەناڵە ئیعلامیەکاندا پەخش ئەکرێت ئەوەیە
کە وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی داوە ئەوەیە کە توانیومانە یەکەیەکی حسابی بۆ وەزارەتی
پێشمەرگە بکەینەوە کە ئەم هەنگاوەش لەساڵی ١٩٥٧ دا لە لە چەندین وڵات‌دا ممارەسەی لەسەر
کراوەو شکستی هێناوە وەک وڵاتانی میسر‌و ئۆردون سوریا‌و...هتد
زه‌مه‌ن: كه‌واته
وه‌ك زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانی دیكه‌ش سلكی ئه‌منی و سه‌ربازی تائێستاش په‌نجا به په‌نجایه؟
لوقمان عه‌زیز: قسەی
سەر تیڤی و خاڵ و ناوەرۆکی ڕێکەوتنەکان لەگەڵ یەکێتی و پارتیدا زۆر جیاوازن لەوەی کاتێک ئەچیت و ئەتەوێت بەهاوبەشی کاریان
لەگەل بکەیت، چونکە ئەوان بە پلانێکی تۆکمەی حیزبی لەگەڵ لایەنەکانی تردا کار ئەکەن
کە هیچ مەسافەیەک بۆ بەرامبەرەکەیان نەهێڵنەوە بۆئە ئەتوانم بڵێم لە ئێستادا لە پەنجاو شەست زیاتر لای پارتیەو ئێمەش
و یەکێتیش لێی بێدەنگین..