4175 کوردستان

لەم مانگەوە دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

05:55 - 19/05/2022

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوویان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە، ڕاگەیاندنی لیستی مووچە پێشبخرێت.   

 
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، "لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەمان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێک دران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە یەکێک لەوانە پڕکردنەوەی ئەو کورهێنانە بوو کە لە سنوری سلێمانی دروست دەبێت."   

وتیشی، "یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان هێنانەپێشەوەی وادەی ڕاگەیاندنی لیستی مووچە بوو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە."  

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەس و لایەنانەی لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون ئەگەر بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت، ئەگەریش کەمتەرخەم بن بەدڵنیایی توشی کێشە دەبینەوە."   

له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی دارایی و ناوخۆ و پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەران کۆبوونەوە و بڕیاردرا کێشەی نەبوونی پارەی نەختینە لە سنوری سلێمانی چارەسەر بکرێت.   

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن