شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه و هۆشداری ده‌درێت
07:45 - 18/05/2022
زه‌مه‌ن_عێراق
ێشبینی ده‌كرێت رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆڵبارین ده‌ستپێ
بكات و سه‌ره‌تا له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌ڵده‌كات و بۆ ئێواره‌ی هه‌مان
رۆژ یان شه‌وه‌كه‌ی ده‌گاته ناوچه‌كانی رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوای عێراق (رۆژئاوای
هه‌رێمی كوردستان).
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: دوای گه‌یشتنی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه بۆ عێراق، له‌گه‌ڵ
تێپه‌ڕبوونی كات به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار هه‌موو شاره‌كانی وڵات ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تا ئێستا پێشبینیه‌كان وان كه خۆڵبارینه‌كه چڕ
ده‌بێت و بۆ شه‌وی شه‌ممه و رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ته‌واوی شاره‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ده‌شڵێت، به‌هۆی هه‌ڵكردنی بایه‌كی سارد پله‌كانی
گه‌رما روو له دابه‌زین ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی نێوان شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه له هه‌ندێك
شوێن بۆ 8 پله‌ی سه‌دی داده‌به‌زن.
سادق عه‌تیه باسی له‌وه‌كردووه، زۆرترین رێژه‌ی چڕی خۆڵبارینه‌كه له
شاره‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست و باشووری خۆرئاوای عێراق ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای
ئه‌وه نییه كه شه‌پۆله‌كه ناوچه‌كانی دیكه نه‌گرێته‌وه.
كه‌شناسه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی عێراق هاووڵاتییان له مه‌ترسییه‌كانی شه‌پۆله‌كه
ئاگادار ده‌كاته‌وه ئه‌م رێنماییانه‌ی به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له ده‌سته‌ی كه‌شناسی
عێراق بۆ هاووڵاتیان ده‌خاته‌ڕوو:
- گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه مه‌ترسیداره و وه‌ستاندنی گه‌شته
ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كان به‌گوێره‌ی دۆخی كه‌شوهه‌وا ده‌بێت.
- پێویسته ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ره‌بوو و هه‌ستیارییان هه‌یه،
ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌یان هه‌بێت.
- ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت، نابێت هاووڵاتییان له ماڵه‌كانیان
بێنه ده‌ره‌وه.