کوردستان

زانيارى نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج ئاشكرا ده‌كرێت

06:29 - 18/05/2022 2117 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، بە بڕیاری مەسرور بارزانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاسایی دەکرێتەوە و وەک پێشتر، واتا ھەوڵدەدرێت لەکاتی خۆیدا ٢٥ی مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت.


لیزا کاکەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبه‌كه‌ی راگەیاند: "بە دەستپێشخەری بەڕێز سەرۆکی حکوومەت، بڕیاردراوە مەودای نێوان دابەشکردنی مووچە کەم بکرێتەوە، ئەمەش بەو واتایەی ھەوڵدەدرێت وەکو پێشتر مووچە لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەمەشدا دوایی تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری تەواوی داموودەزگا حکوومی و سیادییەکان لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج دەکرێت و ئەم ھەوڵەش بۆ مانگەکانی داھاتووش بەردەوام دەبێت تاوەکو لە ڕووی کاتەوە کاتی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتەوە سەر باری ئاسایی خۆی".

لیزا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "ھەر بڕیارێکی حکوومەت لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیانماندا بێت بە دڵنیاییەوە ئێمەش وەکو پەرلەمان پاڵپشتی لێدەکەین و ھەروەھا وەکو لایەنی چاودێر ھاوکار دەبین لە دیاریکردنی کەموکورتییەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ باشتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیانمان".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن