پارتی به فهرمی داوایهك له یهكێتی دهكات
05:58 - 18/05/2022
زهمهن_ههرێمی كوردستان
ئەندامێکى سەرکردایەتی
پارتی رایگەیاند، بە فەرمی داوای کۆبوونەوەیان لە یەکێتی کردووە و لەم رۆژانەدا کۆبوونەوەکە
لە ئاستی مەکتەبی سیاسیی هەردوولا دەکرێت.
ئاراس حەسۆ میرخان
ئەندامى سەرکردایەتی پارتی رایگهیاند، "پرسی سەرۆککۆمار یەکێک لە کێشەکانی نێوان
پارتی و یەکێتییە، ئەگەر تەنانەت لەسەر سەرۆککۆمار رێکنەکەوین نابێ هەموو کێشەکانی
دیکەش زەق بکەینەوە".
وتیشى "جاری
پێشوو د. بەرهەم بەسەر بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار سەرکەوت، بەڵام دنیا کۆتایی
پێنەهات و بەیەکەوە دانیشتینەوە و لەسەر بابەتی دیکە رێککەوتین".
پرسی هەمواری یاسای
هەڵبژاردن و گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن لە یەک بازنەوە بۆ چەند بازنەیەک یەکێکە لەو
بابەتانەی، کە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی پەکخستووە، ئاراس حەسۆ میرخان دەڵێت
"هیچ کاتێک سوور نەبووین لەسەر ئەوەی یاسای هەڵبژاردن هەموار نەکرێتەوە، بەڵکو
گوتومانە گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردن بەو مانایەیە کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا نەکرێت
و قەت نەمانگوتووە سیستمی هەڵبژاردن دەبێ دەبێ یەک بازنە بێت و بەهیچ شتێکی دیکە
رازی نییە".