1336 عیراق

وه‌ڵامێك له‌ مستەفا کازمییه‌وه‌ بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی

09:34 - 15/05/2022

"زەمەن"

 

مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وەڵامی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دایەوە، له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراک.

 

ئه‌مرۆ دادگای فیدراڵی، له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێك، دادگای فیدراڵی عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی هەڵوەشاندەوە، كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرابوو.

 

مسته‌فا كازمی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند: حکومەت - وەک حکومەتێک کە کاروباری ڕۆژانە بەڕێوەدەبات - بەپێی دەستوور، پێشتر یاسای "پشتیوانی بەپەلە بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان"ی پێشکەش بە پەرلەمان کردبوو، بە هۆکاری بەپەلە؛ بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە ئابووریانەی کە قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی جیهانی دروستی دەکات؛ ئەمەش لە پێناو بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی سەبەتەی خۆراک، جگە لەوەی پێش وەرزی هاوین پاڵپشتی بەپەلە بۆ کەرتی کارەبا بکرێت؛ بۆ ڕێگریکردن لە هەر قەیرانێک لە بەرهەمهێنانی وزە، یان پچڕانی کارەبا لە سەرتاسەری عێراق.

 

كازمی ده‌ڵێت: بەدینەهاتنی هەموو ئەو پێداویستیانە فاكتەرێكە رێگرە لە رۆڵی حكومەت لە بەڕێوەبردنی كاروباری رۆژانەدا كە بەرپرسن لە دابینكردنی پێداویستییەكانی گەلی عێراق و پاراستنی هەژارترین گروپەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری و كارەبا و سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی نرخە نێودەوڵەتییەكان.

 

وه‌ڵامه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی:


حكومه‌تی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێزی ته‌واوی خۆی له‌ ده‌ق و ماددە ده‌ستوورییه‌كان و یاسا پابه‌نده‌كان و ئه‌و بڕیارانە ده‌گرێت‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه‌ بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قانه‌ ده‌ركراون.

حکومەت - وەک حکومەتێک کە کاروباری ڕۆژانە بەڕێوەدەبات - بەپێی دەستوور، پێشتر یاسای "پشتیوانی بەپەلە بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان"ی پێشکەش بە پەرلەمانی بەڕێز کردبوو، بە هۆکاری بەپەلە؛ بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە ئابووریانەی کە قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی جیهانی دروستی دەکات؛ ئەمەش لە پێناو بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی سەبەتەی خۆراک، جگە لەوەی پێش وەرزی هاوین پاڵپشتی بەپەلە بۆ کەرتی کارەبا بکرێت؛ بۆ ڕێگریکردن لە هەر قەیرانێک لە بەرهەمهێنانی وزە، یان پچڕانی کارەبا لە سەرتاسەری عێراق.

هەروەها یاساکە پشتگیری لە چاودێری کۆمەڵایەتی دەکات؛ بۆ پاراستنی چینی هەژار و کەمدەرامەت لە بەرامبەر قەیرانی ئابووری جیهانیدا، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە شارەکان، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان و بێکاران، دابینکردنی بودجەی بەپەلە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ، مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.

بەدینەهاتنی هەموو ئەو پێداویستیانە فاكتەرێكە رێگرە لە رۆڵی حكومەت لە بەڕێوەبردنی كاروباری رۆژانەدا كە بەرپرسن لە دابینكردنی پێداویستییەكانی گەلی عێراق و پاراستنی هەژارترین گروپەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری و كارەبا و سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی نرخە نێودەوڵەتییەكان.

حکومەت داوا لە هەموو لایەک دەکات لەبەرامبەر بەرپرسیارێتیدا بوەستنەوە؛ بە مەبەستی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە لە ژێر بارودۆخە هەستیارەکانی ئێستادا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران
15-ئایار-2022

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن