كۆمپانیای نه‌وتی باكور له راگه‌یه‌ندراوێكدا حكومه‌تی هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كات
06:18 - 14/05/2022
"زەمەن"
كۆمپانیای نەوتی باكور، دژی
حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تی هه‌رێم
دەستیبەسەر دوو كێڵگەی نەوتی سەر بە كۆمپانیاكە گرتووه و بەرهەمە نەوتییەکانى چەندین بیر لەبەرژەوندى
خۆى بەکاردەهێنێت.
كۆمپانیاكه ئه‌مڕۆ شه‌ممه
14ی ئایاری 2022، رایگه‌یاند: پێشتر حکومەتى هەرێمى کوردستان چەندین جار پێشێلكاریی و مامەڵەى
خراپى بەرامبەر كێڵگە نەوتییەكانی سەر بە كۆمپانیاكەمان ئەنجامداوە، لەوانە
كێڵگەكانی (خورمەلە/ هاڤانا/ سەفیە/ كۆرمۆر)، بۆیە کۆمپانیاکەمان چەندین داوای
یاسایی لە دادگا پەیوەندیدارەکانی عێراق بەرز کردوتەوەو چاوەڕوانى وه‌ڵامى
داداگایە.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: لە
درێژەی ئەم پێشێلكاریانەدا، بە مەبەستى دەست بەسەرا گرتن و سود وەرگرتن لە
تاواناکانى بەرهەمهێنانى ئەو بیرانە، هێزێكی چەكداری سەر بە حكومەتی هەرێم، بە
یاوەری تیمێكی تەكنیكی هێرشیان کردوەتە سەر بیرەكانی (بای حەسەن و داود).
باسله‌وه‌شكراوه، کۆمپانیاکەیان کە خاوەندارێتی
کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەنجامدانى
چەندین پێشێلکارى و رەفتارى دژە دەستورى کە پەیوەندى نێوان حکومەتى هەرێم و
حکومەتى ناوەندى ئاڵۆز کرووە، تۆمەتبار دەکات.
كۆمپانیاكه كاتی هێرشه‌كه‌ی
بۆ سه‌ر ئه‌و دوو بیره نه‌وته دیارینه‌كردووه. تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ
لێدوانێكی له‌مباره‌یه‌وه نه‌بووه.