جارێكی دیكه له خه‌بات شه‌ڕ ڕوویدا
03:21 - 14/05/2022
"زەمەن"
جارێكی دیكه له قەزای خەباتی سەر بە
پارێزگای هەولێر شه‌ڕ له نێوان دوو بنه‌ماڵه ڕوویدا، ئه‌مجاره زیانی گیانی نه‌بوو.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی
شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی دیکەدا دروستبووه‌و هێزێکی زۆری پۆلیس گەیشتوونەتە
شوێنی روداوەکە و دۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه.
شه‌ڕه‌كه‌ی
ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌كه‌ی دوێنێوه نیه كه له‌سه‌ر كیشه‌ی زه‌وی و زار، لە گوندی کەوڕەبەنی
ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات، شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە روویدا و
بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران كه مام و برازای یه‌كتربوون.