لەبارەی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بەهۆی تای خوێنبەربون رونكردنەوە دەدرێت
05:31 - 13/05/2022
زەمەن_ھەرێمی كوردستان
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دەڵێت"بەهیچ شێوەیەک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەندرێت و ئەوەی لەوبارەیەوە دەوترێت دوورە لە ڕاستییەوە".
ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بەمیدیاکانی ڕاگەیاند"تای خوێنبەربوون مەترسیدارە و پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن".
جەختی لەوەشکردەوە، لە ئێستادا یەک کەیسی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن، بەتایبەت کە ئێستا لە عێراق زیاتر لە 50 کەس توشبوون.
بەوتەی بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم تای خوێنبەربوون لەڕێی هەوا و هەناسەوە ناگوازرێتەوە، بەڵکو لە ڕێگای بەرکەوتن و مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی توشبوو دەگوازرێتەوە.