سهرۆكی ئیمارات له تهمهنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
03:05 - 13/05/2022
زهمهن - جیهانی
سەرۆکی دەوڵەتی
ئیمارات، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەھیان، لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
وەزارەتی
کاروباری سەرۆکایەتی ئیمارات ھەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەھیانی
راگەیاند، کە دووھەمین سەرۆکی ئیماراتە و شانزەھەمین حاکمی ئیمارەی ئەبوزەبیە.
بۆ کۆچی شێخ خەلیفە
بن زاید، وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی ئیمارات، پرسەی رەسمی و داگرتنی ئاڵای تا نیوە
بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ راگەیاند و دەوامی سەرجەم دەزگاکانیشی بۆ ماوەی ٣ رۆژ راگرت.
شێخ خەلیفە کە ساڵانێکە بە دەگمەن لە وێنە فەرمییەکان یان لە بۆنە گشتییەکاندا دەبینرێت، لە ساڵی ٢٠٠٤دا جێگەی باوکی شێخ زەید دامەزرێنەری میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی گرتەوە، دوای دە ساڵ تووشی جەڵتەی مێشک بوو، لەو کاتەوە تا ڕادەیەکی زۆر لە چاوی خەڵک دوورکەوتەوە.
شێخ خەلیفە بن
زاید ئال نەھیان لەساڵی ١٩٤٨ لە دایکبوە و لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە شوێنی شێخ زاید بن
سوڵتان دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی، بووەتە سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات.
خەلیفە بن زاید
چەندین پۆستی وەرگرتوە، لەوانە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەوت و دەزگای ئەبو زەبی بۆ
وەبەرهێنان، وەزیری بەرگریی و دارایی، جێگری سەرۆکوەزیران، جێگری فەرماندەی گشتیی
هێزە چەکدارەکان.
لە ساڵی 1964، خەلیفە بن زاید ئالنهەیان لەگەڵ شەمسە
سوهێل بن حەمەد مەزروعی ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و هەشت منداڵیان هەیە دوانیان کوڕن.
بەرزترین تاوەری جیهان لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی کە بورجی خەلیفەیە بە ناوی فەرمانڕەوای کۆچکردووەوە ناونراوە، لە کاتێکدا میرنشینەکەی دەوڵەمەندە بە نەوت و یارمەتی دوبەی داوە لە کاتی قەیرانی داراییدا.
سەرچاوە: AP