نرخی نەوت دوو دۆلار بەرزبوەوە
09:58 - 12/05/2022
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار بەرزبوەوە.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 106 دۆلار و 24 سەنت و خاوی ئەمریکیش بە 104 دۆلار و 21 سەنتە.
له مانگی شوباته‌وه نرخی نه‌وت رۆژ له دوای رۆژ زیاتر به‌رزبوه‌وه، سێشەممە 8ی ئادار، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وتی بۆ سه‌روو 130 دۆلار به‌رزكرده‌وه.
پێشتریش بەرهەمهێنەرانی ئەندام لە (هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس) بڕیاریاندا لە مانگی داهاتوودا 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەکانەوە و درێژەیان بە رێککەوتنەکانی پێشووی خۆیاندا.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.