وەرزش

خەڵاتەکانی خانمە پاڵەوانەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی بەیژینگدا

08:57 - 12/02/2022 812 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن – وه‌رزشی
لارا گۆت بەهرامی کە خەڵکی سویسرایە لە یاریەکانی بەیژینگ خەڵاتی Super-G پێشبڕکێی خانمانی بردەوە و یەکەم مەدالیای زێڕی ئۆڵمپیادەکەی بەدەستهێنا.

 هاوکات ئەوە دووەم جارە پاڵەوانی ئۆڵمپیاد میکایالا شیفرین پلەی نۆیەم بەدەست دەهێنێت، دوابەدوای ئەوەی شکستی هێنا لە تەواونەکردنی هیچ کام لە پێشبڕکێکانی پێشووی لە بەیژینگ.

ئەمە یەکەم مەدالیای زێڕی ئۆڵمپیکی گۆت بەهرامیە؛ دوای ئەوەی دووجار گەیشتە قۆناغی چوارەم و لە سوپەر جەی لە یارییە زستانیەکانی دا.

میریام پوچنەر کە خەڵکی نەمسایە و مەدالیای زیوی بەدەستهێنا، میشێل گیسنی کە خەڵکی سویسرایە مەدالیای بڕۆنزی بردەوە.

لە یاری خلسکێنەی سەربەفری 15 کیلۆمەتریدا بۆ پیاوان (ئیڤۆ نیسکۆنێن) ی فینلاندی توانی مەدالیای زێڕ بباتەوە لە مەودای 15 کیلۆمەتردا.

ئەمە سێیەمین خەڵاتی زێڕی ئۆڵمپیکی بوو کە تا ئێستا بەدەستیهێناوە، ئەو لەپێشبڕکێی 50 کیلۆمەتری کلاسیک دا لە پیۆنگشەنگ و لە پێشبڕکێی کلاسیکی تیمەکە لە یاری سوچی لە ساڵی 2014 دا خەڵاتی زێڕینی بەدەستهێنابوو.

ئەلێکساندەر بۆلشۆنۆڤی ڕووسیایش مەدالیای زیوی بردەوە کە توانی ماوەکە بە 23.2 چرکە ببڕێت، لە کاتێکدا جۆهانس هۆیسفلۆت کلیبۆی نەرویژی توانی بە 37.5 چرکە ئەو مەودایە ببڕێت و بووبە خاوەنی خەڵاتی برۆنز.

لە پێشبڕکێی 1000 مەتری ژنان دا، سوزان شۆلتینگ کە خەڵکی هۆڵەندایە توانی بەرگری لە نازناوەکەی خۆی بکات لە پێشبڕکێی 1000 مەتری خلیسکێنەی خێرای سەر بەفر.

توانی تۆمارێکی جیهانی و ئۆڵمپی لە چارەکی کۆتاییدا بەدەستبهێنێت، هەرچەند ئەمە زۆر ئاسان نەبوو، توانی بە یەک خولەک و 28.391 چرکە پێشبڕکێکە بباتەوە.

چۆی مینجیۆنگ کە خەڵکی کۆریای باشوورە مەدالیای زیوی بەدەستهێنا و هان دیسمێتی بەلجیکی مەدالیای برۆنزی بردەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن