لیستی دابەشکردنی مووچەی ئه‌مرۆ و سبه‌ی
10:16 - 26/01/2022
"زەمەن"
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری له سێشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى
مانگى ١ كردوه ئه‌مرۆ و سبه‌ی چه‌ند شوێنێك مووچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌مرۆ چوارشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕۆژی
پێنجشەممەش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
حكومه‌ت، پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، ٢٥ی هه‌موو مانگێك، به‌پێی ئه‌و
داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستدایه، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران
ده‌كرێت.
حكومه‌ت بۆ مووچه‌٦٢٢
ملیۆن دۆلاری پێویسته، به‌پێی دواین راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، داهاتی
مانگانه‌ی نه‌وت ٥١٢ملیار دینار بووه‌و له‌و كاته‌ی نرخی نه‌وت له خوار ٨٠ دۆلاره‌وه
بووه. داهاتی ناوخۆش ٢١٧ ملیۆن دۆلاره و هاوپه‌یمانانیش١٧ملیۆن دۆلار یارمه‌تی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن، مانگه‌كانی رابردوو تاوه‌كو
به‌غدا ٢٠٠ملیاره‌كه‌ی نه‌ناردووه حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و
ده‌سته‌كانی دابه‌شنه‌كردووه.