شیوازی ژیان

بزانه‌ ئه‌مڕۆ بورجه‌كه‌ت چ نهێنیه‌كی ژیانت ئاشكراده‌كات؟

08:31 - 26/01/2022 1227 جار خوێندراوەتەوە


زەمەن-لایف ستایل

شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 26-1-2022ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پلانێکی نوێ دەخەیتە کار و پێشنیاری باش دەخەیتە بەر دەمی چەند کەسێک، لەگەڵ خێزانێکی دیکەدا پەیوەندیت دەبەستیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
واز لە بێ هیوا بوون دێنیت و گۆڕانکارییەک لە ژیانی تایبەتی خۆتدا دەکەیت، گفتوگۆ لەگەڵ چەند کەسێک دەکەیت سەبارەت بەو کەسەی دێتە ژیانتەوە.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لە ئەمڕۆوە ئەو بێتاقەتیەی هەت بووە نامێنیت و خۆشبەختی رووت تێدەکات، بەمنزیکانە هەواڵێکی سەیر دەبیستیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
رۆژێکی پڕ چالاکی و خۆشی بەسەر دەبەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا دەچیتە دەرەوەو کاتی جوان بەسەر دەبەن.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
رووبەڕووی بێ هیوایی دەبیتەوە، بەڵام بەهۆی تواناکانتەوە دووبارە بەرەو پێشەوە دەچیتەوە، هەوڵبدە رۆشتن بە پێ زۆر بکە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
گرنگی بە کارەکانت بدە خۆت لە شوێنکی پلە باڵادا دەبینیتەوە، هەڵسوکەوتت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا قورس دەبێت و بێزار دەبیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
سەرقاڵی ئامادەکارییەکانی بۆ چوونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری، کارەکانت رێکبخەرەوەو خۆت کۆبکەرەوە، دۆخی تەندروستیت باشە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی هەواڵێکەوە تووشی قەلەقی دەبیت و نازانیت چۆن بڕیار لەسەر داهاتووی کەسێکی نزیکت بدەیت، گرنگی بە تەندروستیت بدە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
گوێ بۆ هەموو کەسێک مەگرە و متمانەت تەنها بە خێزانەکەت هەبێت، هاوسەرەکەت زۆری خۆشدەوێیت و سوپرایزێکت بۆ دەکات.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
کارەکانت گرفتی تێدەکەوێت، لە رووی سۆزدارییەوە، خۆشەویستەکەت دێت داوای هاوسەرگیریت لێدەکات بەڵام تۆ رەتیدەکەیتەوە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هەست بە قەلەقی و دڵەڕاوکێی زۆر دەکەیت و کارێک هاتۆتە پێشەوەو نازانیت چۆن بڕیاری لەسەر بدەیت، پێویستە لەسەر خۆ بیت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
پەیوەندیت بە کێشەی دەوروبەرەکەتەوە نەبێت و گرنگی تەنها بە ژیانی خۆت بدە، هەست بە ماندووبون دەکەیت و پشوو وەرگرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن