وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد
02:00 - 23/01/2022
زەمەن_ھەرێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بڕیاری گومركی سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی گومركی تیله‌كۆ له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان, ده‌ركرد.
بەگوێرەی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری گومرگیی ژماره یه‌كی ساڵی 2022 ده‌ركراوە كه تێیدا بنكه‌یه‌كی گومرگی به‌ناوی بنكه‌ی گومرگی تیله‌كۆ داده‌مه‌زرێ، هاوكات ده‌سه‌ڵاته‌كانی بنكه‌كه به‌پێی مادده‌كانی شه‌ش و حه‌وت و به له‌به‌ربه‌رچاوگرتنی به‌نده‌كانی مادده‌ی 63ی یاسای گومرگی دیاری ده‌كرێ.
لە نوسراوەكەدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بنكه‌كه له رووی ئیدارییه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی گه‌رمیانه‌وه.