1619 کوردستان

وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك ئاشكراكرا

12:33 - 23/01/2022

زەمەن_ھەرێمی كوردستان

 


‎بڕیارە لەم هەفتەیەدا، وەزارەتی دارایی ھەرێم، دەست بە پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی 
‎فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات.


‎بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە دەست "زەمەن" كەوتون، بڕیارە رۆژی 25ی 1ی 2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەكی 2022ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بكرێت.

‎سەرچاوەكە جەختی كردەوە كە هیچ بڕیارێك بۆ گۆڕینی شێوازی دابەشكردنەكە نییە و ئەم مانگەش بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەكرێت و یەكەم شوێنیش وەزارەتی تەندروستیی مووچە وەردەگرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن