ئەمڕۆ لەم ناوچانە نەوت دابەشدەكرێت
10:23 - 23/01/2022
زەمەن_گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نەوت لە قەزاكانی كەلار و كفری و چەند ناحیەیەكی دیكە دابەش دەكرێت.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە نەوتی سپی لە بەنزیخانەكانی كەیوان، شێروانە، برایان لە سنوری قەزای كەلار دابەشدەكرێت و لە قەزای كفریش تەنها لە بەنزینخانەی میر دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كە نەوت لە ناحیەی رزگاری لە بەنزینخانەی ئاسۆ و لە ناحیەی پێباز لە بەنزینخانەكانی پێباز و دیاری قولەبەرز، هاوكات لە سنوری ناحیەی سەرقەڵاش لە بەنزینخانەی سەرقەڵا دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان دەشڵێت، هەر ماڵێك بڕی 200 لیتر نەوتی بەرامبەر 90 هەزار دینار پێدەدرێت.