كازمی: هێرشەکەى عوزێم بەبێ تۆڵەی بەزەبر تێناپەڕێت
05:52 - 21/01/2022
171 جار خوێندراوەتەوە
زهمهن_عێراق
پاش هێرشە چەکدارییەکەی ئەمڕۆی سەر سوپای عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،
"تاوانەکەی دیالە بێ سزادانێکی یەکلاکەرەوە هەروا بە ئاسانی تێناپەڕێت".
ئەمڕۆ هەینی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکیدا رایگەیاند،
"ئەو تاوانە چەکدارییەی بەرامبەر رۆڵەکانمان لە سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە
ئەنجامدرا، بێ سزادانێکی یەکلاکەرەوە بە ئاسانی تیناپەڕێت".
ئاماژەی بەوەشكردووه، "هێزەکانمان بەشێوەیەک وەڵامی بکوژان دەدەنەوە
دەنگ بداتەوە".
مستەفا کازمی لەبەشێکی دیکەی تویتەکەیدا دهڵێت، هێزە چەکدارەکان پێویستە لەسەریان
رێگە نەدەن جارێکی دیکە ئەم رووداوە دووبارە بێتەوە و لەهەموو شوێنێک بەدوایاندا
بگەڕێن لە پێناو عێراق و عێراقییەکاندا و رێگەنەدەن جارێکی دیکە ئەو گروپانە دزە
بکەنەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی
سوپای عێراق لە قەزای خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە و بەهۆیەوە ١١ سەربازی سوپای عێراق
کوژران و نزیکەی ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.