گەلاوێژ پیرداود خۆی بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار كاندید كرد
08:47 - 14/01/2022
زهمهن_عێراق
سەرۆكی پێشووی كوتلەی یەكێتی لە ئەنجومەنی
پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیەنێت ، وەك ژنێكی سیاسی سەربەخۆ خۆم پاڵاوت بۆ پۆستی سەرۆك
كۆماری عێراق، مرۆڤی سیاسی نابێت كۆڵبدات.
گەلاوێژ پیرداود، سەرۆكی پێشووی كوتلەی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا
لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، وەك ژنێكی سیاسی سەربەخۆ خۆم پاڵاوت بۆ پۆستی
سەرۆك كۆماری عێراق، مرۆڤی سیاسی نابێت كۆڵبدات.
گەلاوێژ عەلی ئەمین پیرداود هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە یاسا، لە هەڵبژاردنی
ساڵی 2013ی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كاندیدی یەكێتی بووە و دواتر بووە بەسەرۆكی
كوتڵەی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ساڵی 2018 كاندیدی یەكێتی بووە بۆ پەرلەمانی
عێراق.