413 کوردستان

هاتوچۆی هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی"سه‌ڵاح مۆنيكا" ده‌دات

07:35 - 14/01/2022

زه‌مه‌ن_هه‌ولێر


هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌ستگیركردنی "سه‌ڵاح مۆنيكا" به‌هۆی كۆمه‌ڵێك تاوان و سەرپێچییه‌وه‌ بووه‌.

لە روونکردنەوەەیەکدا بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی هەولێر،بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هەولێر کەسێک بەناوی (صلاح مونيكا) کەخاوەنی ئوتومبێلێکی تایبەتە لەجۆری لاندکرۆز دەستگیرکرا،کەهۆکاری دەستگیرکردنەکەشی کۆمەلێک تاوان و سەرپێچی بوە کەدوێنی بەیانی لەکاتی کۆبونەوەی ئاو لەهەندێک لەشەقامەکانی هەولێر ئەنجامی دابون.

ئاماژەى بەوەشکردوە کە ناوبراو هەستاوە تێکشکاندنی هێماکانی هاتووچۆ بەئوتومبێلەکەی وەهەروەهاشکاندن وشێواندنی شۆستەکان لەهەندێک شوێن کەبەسەرکەوتن وشکاندنەکەش تەنها بۆنیشاندانی هێزی ئوتومبێلەکەی بووە لەهەمان کات دەستکاری تابلۆی ئوتومبێلەکەشی کردوە وەبەشێکی شاردۆتەوە کەئەمەشیان تاوانە.

پۆلیسى هەولێر باسى لەوەشکردوە، کە دەستکاری ئاکاری ئوتومبێلەکەی کردوە بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆیەکەئەمەشیان سەرپێچی یاسای هاتووچۆیە.

ده‌شڵێت، دەستگیرکردنەکەی جگە لەو تاوان و سەرپێچیانە هیچی تری بەدواوە نەبووەو پەیوەندی بەیارمەتیدانی خەڵکەوە نەبووە لەکاتی لافاوەکە،چونکە هیچ کات حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کەسێک دەستگیر ناکەن لەسەر یارمەتیدانی خەڵک بەلکو دەستخۆشیشی لێدەکەن.

لە کۆتایشیدا پۆلیسى هەولێر دەڵێت"سەبارەت بەهەمو تاوان وسەرپێچیەکانی کەئەنجامدراون بەلگەی ڤیدیۆیی و دۆکیۆمێنت هەیە، کەهەندێکی لەلایەن کەسی خۆیەوە بڵاوکراونەتەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن