زۆرترین بارانی ئهمساڵ لهسنوری پارێزگای سلێمانی له ناحیهی بازیان بووه
04:52 - 14/01/2022
زهمهن_سلێمانی
کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی کۆی بارانبارینی ئەمساڵ لە سەرجەم قەزاکانی پارێزگای
سلێمانی بڵاودەکاتەوە، بەگوێرەی داتاکانیش له بازیان زۆرترین باران باریوه.
کارزان لەتیف مەجید، لێپرسراوی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکاتێکدا وەرزی بارانبارین چەند مانگێکی ماوە بەڵام ئاستی
بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە زستانی ساڵی رابردو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە.