وهزیری دهرهوهی ئهمریكا پپرۆزبایی لە حەلبوسی دەکات
11:15 - 14/01/2022
زهمهن - عێراقی
وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن، پپرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی
بە سەرۆکی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
گوتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرايس، ئەوەی راگەیاند کە ئەمرۆ بڵینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی
لەگەڵ حەلبوسی ئەنجامداوە.
نێد پرایس رایگهیاند:
"بڵینکن بەبۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی پیرۆزبایی لە سەرۆک (ی ئهنجوومهنی
نوێنهرانی) کرد و ستایشی رۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە پرۆسەی دیموکراتیی عێراق و
ھەوڵەکانی بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانیی عێراق کرد".
پرایس ئاماژەی بەوە
کرد کە بڵینکن لەگەڵ حەلبووسی تاوتوێی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی کردووە کە دەبێت
چارەسەری ئەو کێشە ھەنووکەییانە بکات کە عێراق رووبەرووی بووەتەوە و گوتی: "وەزیر
پاڵپشتیی ئەمریکای بۆ عێراقێکی سەقامگیر، ئاسوودە، دیموکرات و یەکگرتوو دووپاتکردەوە".