2297 کوردستان

نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە دەبێتە 25 هەزار دینار

09:31 - 12/01/2022

زه‌مه‌ن_دهۆك


به‌هۆی كه‌می كاره‌بای نیشتمانی له‌ دهۆك، پێشبینی دەكرێت نرخی كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یه‌ك، بگاتە (25) هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێك.


هەكار هروری وتەبێژی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای دهۆك رایگەیاندووە، لەماوەی (10) رۆژی رابردوودا، واتە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ‌، رەوشی كارەبای نیشتیمانی زۆر خراپ بووە، بە شێوەیەك ڕۆژی وا هەبووە كارەبای مۆلیدە (17) كاتژمێر هەبووە، بە شێوەیەكی كشتیش رۆژانە سەرووی (13) كاتژمێر كارەبایان دابین كردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەگەر بەو شێوەیە بێت نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە دەگاتە (25) هەزار دینار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن