845 کوردستان

کەشوهەواى سەرى ساڵ لە هەرێم راگەیەنرا

01:00 - 27/12/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان


بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، شەوی سەری ساڵ ئاسمان هەور دەبێت، بەڵام باران نابارێت.


سادق عەتیە، کەشناسی دیارى عێراقی  ڕایگەیاند، "شەوی سەری ساڵ تا ڕادەیەک ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، بەڵام ئەگەری باران بارین نییە و پلەى گەرماش بەرزدەبێتەوە".

 هاوکات ماڵپەڕى ئەکواوێزەر بڵاویکردەوە، سەرى ساڵ ئاسمان هەور دەبێت، بەڵام رۆژانى دوو و سێ مانگ، باران لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دەبارێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن