هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره بۆ دۆزینه‌وه‌ی دانه‌ری ته‌مه‌ن 10 مانگ ده‌ستى پێ‌کرد
11:42 - 27/12/2021
زەمەن_هەولێر
ئه‌مڕۆ تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كان،
هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره له به‌نداوی عه‌وێنه له هه‌ولێر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی
دانه‌ر نه‌به‌زی ته‌مه‌ن 10 مانگ ده‌ستى پێ‌کرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه
27/12/2021، گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دانه‌ر نه‌به‌ز
ده‌ستى پێ‌کرد كه له لافاوی 17ی ئه‌م مانگه له قوشته‌په‌ی نزیك هه‌ولێر لافاو
بردی و تا ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
پێشتر باوكی
دانه‌ر ڕایگه‌یاندبوو، تیمه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ولێر هه‌موو هه‌وڵێكیان
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دانه‌ر داوه، به‌ڵام تا ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
دوێنێ وا بڵاوكرایەوە،
بەهۆی ئامێرێكی پێشكەوتووەوە توانراوە شوێنی تەرمەكەی دانەر دەستنیشانبكرێت، كە لە
ماوەی ڕابردوودا بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر خنكا و تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.