229 عیراق

دادگای فیدراڵی عیراق بڕیارى کۆتایی لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانەوە دەدات

10:55 - 27/12/2021

زەمەن_عێراق


دادگای فیدراڵی عیراق بۆ پەسەندكردنی ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوەو بڕیاری كۆتایی دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە، جارێكی تر دادگای فیدراڵی عیراق  دانیشتنێكی تایبەت بەپەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ ئەنجامدەدات و چاوەڕێ دەكرێت، ئەنجامەكان پەسەند بكرێن.

 بەگوێرەی زانیارییەكان، لەئێستادا هێزێكی ئەمنی زۆر لە ناوشاری بەغدا بەتایبەت لەنزیك ناوچەی سەوز بڵاوەیان پێكراوە، هاوكات هاتوچۆ لەهەردوو پردی ( جمهوری و تابقین) قەدەغەكراوە، هاوكات ژمارەیەكی زۆر لەلایەنگرانی ئەو لایەنە شیعیانەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان پەسەند نەكردووە، بەرەو بارەگای دادگای فیدراڵی رۆیشتوون و بەئامانجی فشارخستنە سەر بڕیارەكەی دادگا لەئەگەری پەسەندكردنی ئەنجامەكان وەك ئەوەی هەیەو پشتگوێ خستنی ئەو سكاڵایانەی لەلایەن پێكهێنەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ئەنجامەكان تۆماریان كردووە.

رۆژی 4ی ئەم مانگە ھادی عامری سەركردەی ھاوپەیمانیی فەتح، رایگەیاندبوو، سكاڵایان لە ئەنجامە كۆتاییەكانی ھەڵبژاردنەكان، پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی كردووە كە تیایدا داوا دەكەن، ئەنجامە كۆتاییەكان ھەڵبوەشێندرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن