وەزارەتى پێشمەرگە شەهیدبوونى 356 کەسى راگەیاند
10:07 - 27/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتى
پێشمەرگەى هەرێم رایگەیاند، لە هێرشەکانی داعشدا لە 11 مانگى ئەمساڵدا
356 کەس شەهید و 480 کەس برینداربوون.
بەگوێرەی ئامارێکى وەزارەتی پێشمەرگە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 31-11-2021، "چەکدارانی
داعش 229 کردەوەی تیرۆریستییان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی
کوردستان ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا 356 شەهید و 480 کەسیش برینداربوون.
هەر بەپێى
ئامارەکەى وەزارەتى پێشمەرگە، لەو 11 مانگەدا داعش 33 کەسى رفاندووە.
ئەوە لە
کاتێکدایە، لە 27ی مانگی 11وە تاوەکو 05-12-2021، چەکدارانی داعش لە سنوورەکانی کەرکووک،
گەرمیان و مەخموور شەش هێرشیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە، 22 پێشمەرگە و سێ هاوڵاتى شەهیدبوون.