دابەشکردنى بەنزینى ٦٩٠ دینارى دەستى پێکردەوە
09:36 - 27/12/2021
زەمەن_سلێمانى
دابەشکردنى بەنزینە
عێراقییەکە لەسلێمانى دەستى پێکردەوە و ئەمڕۆ لە چوار بەنزینخانە دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتى
نەوت و کانزاکانى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷ـ۱۲ـ۲٠۲۱ لەناوشار بەنزینی عێراقی لەم وێستگانە
دابەش دەکرێت، دۆڵەرووت. بەکرەجۆ. هەڵەبجە گروپ. هەڵەبجە تانجەرۆ.
دابەشکردنى ئەو
جۆرە بەنزینەکە هەر لیترێکى بەرانبەر بە 690 دینار دەدرێت بە شۆفێران لە رۆژى دووشەممەى
رابردووەوە وەستاوە، بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى ئاشکرابکرێت.