وتاربێژ ئارام خه‌له‌كانى ئازادکرا
09:14 - 27/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
مامۆستا ئارام
خه‌له‌كانى پێشنوێژ‌و وتارخوێن، دواى 10 ڕۆژ له‌ده‌ستگیركردنى ئازادكرا.
مامۆستا ئارام
خه‌له‌كانى مامۆستاى ئایینى‌و پێشنوێژ‌و وتارخوێن ڕایگه‌یاند، دواى 10 ڕۆژ له‌ده‌ستگیركردنى
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دوێنێ ئازادكراوه.
ئاماژەى بەوەشکرد، له‌و
ماوه‌یه دا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كراوه‌و ده‌ركه‌وتوه، په‌یوه‌ندى به‌هیچ گروپێك‌و
ڕێكخراوێكه‌وه نییه بۆیه ئازادكراوه.
ئەوە لە
کاتێکدایە، لەم مانگەدا له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە، نزیكه‌ى 20 هاوڵاتى
به‌تۆمه‌تى هه‌بونى په‌یوه‌ندیه‌كان به‌گروپه تونده‌ڕ‌ه‌وه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى
بیرى توندڕه‌وى ده‌ستگیركران.