تەرمى کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە
02:46 - 26/12/2021
زەمەن_چەمچەماڵ
تەرمی کەسێک بە کوژراوى لە
سنورى قەزاى چەمچەماڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.
بەپێى
زانیارییەکانى "زەمەن" کە لە تەندروستیی چەمچەماڵەوە دەستى کەوتووە، تەرمی
هاوڵاتییەک بەکوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ
دۆزراوەتەوە و رەوانەى نەخۆشخانەى شەهید پێشڕەو کراوە.
بەوتەى ئەو
سەرچاوەیە، ئۆتۆبێلەکە لە مەیدانی شۆڕش بووە و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ
رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە لە روداوەکە.
بەپێى
زانیارییەکان، هاووڵاتییەکە ناوی (چالاک جەزا حەسەن)ە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٩ و
دانیشتووی گەڕەکی قادر کەرەمییەکانی سەر بە ناحیەی شۆڕشە و فیشەکێک بەر سەری کەوتووە.